وەزیری ناوخۆی عێراق گەیشتە سلێمانی

کوردستان 08/06/2023

Alternate Text

بەمەبەستی بەسەرکردنەوەی هێزەکانی پاسەوانی سنووری هەرێمی کوردستان وەزیری ناوخۆی عێراق لەرێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانییەوە گەیشتە شارەکە.

وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد:" عەبدولئەمیر شممەری وەزیری ناوخۆ بە سەرۆکایەتی شاندێکی  باڵای ئەمنی گەیشتە شاری سلێمانی و لەلایەن هەڤاڵ ئەبوبەکری پارێزگارەوە پێشوازی لێکرا ".

ئەوەشی خستەڕوو:" ئامانجی سەردانەکەی وەزیری ناوخۆ بەسەرکردنەوەی هەردوو لیوای سێ و ١١ی پاسەوانی سنوورە ".

پێشتر، قاسم ئەعرەجی، راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق بۆ تاوتوێکردنی کەمکردنەوەی هێرشەکانی ئێران بۆ سەر ناوچە جیاجیاکانی پارێزگاکە سەردانی سلێمانی کردبوو. 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا