بەڕێوەبەرایەتی حەج و عومرەی هەرێم رایگەیاند، سبەینێ یه‌كه‌م كاروانی
حاجیانی كوردستان به‌رێگای وشكانی به‌ره‌و سعودیه به‌رێده‌كه‌وێت، كه ژماره‌یان ٦٩٠
حاجییه.
بەڕێوەبەرایەتی حەج و عومرەی هەرێم ئاماژەی بەوەکرد:" بڕیاره
سبەینێ حاجیانی هه‌ولێر و دهۆک پێش كاتژمێر 6:30 ی به‌یانی له ده‌روازه‌ی پردێیه‌وه
بچنه ناو كه‌ركووك و حاجیانی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه و گه‌رمیانیش له هه‌مان كاتدا
له رێگه‌ی چیمه‌نه‌وه بگه‌نه كه‌ركوک ".
ئەوەشی خستەڕوو:" پێویستە كه‌سوكاری حاجیان له شوێنه‌كانی
خۆیان ماڵئاوایی له حاجیه‌كانیان بكه‌ن، چونكه به هیچ شێوه‌یه‌ك رێگه‌یان
پێ‌نادرێت به ئۆتۆمبیلی خۆیان یاوه‌ری كاروانی حاجیان ببن ".
روونیشیکردەوە:" هه‌موو پاسه‌كان به‌یه‌ك كاروان دەچنه ناو كه‌ركوك
و له‌وێیه‌وه به‌ره‌و سعودییه‌وه به‌ڕێده‌كه‌ون به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ هێزه
ئه‌منییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و عیراق ".
سه‌باره‌ت به گه‌شتی ئاسمانییەکانیش باس لەوەکراوە:" رۆژی
دووشەممەی داهاتوو یه‌كه‌م كاروانی حاجیان به رێگه‌ی ئاسمانی له رێگه‌ی فرۆكه‌خانه‌كانی
نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر و سلێمانیه‌وه به‌ره‌و سعوودیه گه‌شت ده‌كه‌ن ".