رۆژنامەنووسێک لەسەر سکاڵای عەلی باپیر دەستگیرکرا

کوردستان 08/06/2023

Alternate Text

دەزگای میدیایی دیپلۆماتیک رایگەیاند، لەسەر جوڵاندنی پرسی دیارنەمانی دوو ملیۆن دۆلار لە مەکتەبی سیاسی کۆمەڵی دادگەری، سکاڵای یاسایی لەسەر رۆژنامەنووسێکیان تۆمارکراوە و دەستگیرکراوە.

دەزگای میدیایی دیپلۆماتیک لە روونکردنەوەیەکیدا ئاماژەی بەوەکرد:" بەشدار بازیانی پار ساڵ لە راپۆرتێکی بنکۆڵکاریدا و لە پرۆگرامی سندوقی رەشدا کەیسی دیارنەمانی دوو ملیۆن دۆلار لە نێو کۆمەڵی دادگەری جوڵاند و لەنێو بەرنامەکەش جگە لە بەڵگەنامەکانی مەکتەبی عەلی باپیر، چەند شایەدحاڵێک کە کارمەندی حزبەکەن و لەنێو کێشەکەدا شاھید بوون قسەیان کردووە ".

ئەوەشی خستەڕوو:" بۆ جاری دووەم بەشدار بازیانی لەسەر ھەمان کەیس دەستگیرکرایەوە، پێشتریش رۆژێک خراوەیە زیندان و بە کەفالەتی یەک ملیۆن دینار ئازاد کرا ".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا