ئەگەر هەیە پەسەندکردنی بودجە یەک مانگی دیکە دوابخرێت

عێراق 08/06/2023

Alternate Text

ئەگەر تاکو کاتژمێر ١٢ی ئەمشەو پڕۆژەیاسای بودجە لە پەرلەمان پەسەند نەکرێت، بۆ ماوەی یەک مانگ دوادەخرێت، لەبەر ئەوەی لە سبەینێوە پەرلەمان دەکەوێتە پشووی یاسادانانەوە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی BMC، تاکو ئێستا لایەنەکان لەبارەی پەسەندکردنی پڕۆژەیاسای بودجەوە نەگەیشتوونەتە رێککەوتنی کۆتایی، بە تایبەت لەسەر ئەو بڕگانەی تایبەتن بە هەرێمی کوردستان، کەمتر لە سێ کاتژمێریش ماوە لەبەردەم پەرلەمان بۆ ئەوەی ئەو پرسە یەکلایی بکاتەوە.

هەر بە گوێرەی ئەو زانیارییانە، ئەگەر تاکو کاتژمێر ١٢ی ئەمشەو پڕۆژەیاسای بودجە پەسەند نەکرێت، پەرلەمان دەکەوێتە پشووی یاسادانانەوە و رەنگە پەسەندکردنی بۆ ماوەی یەک مانگی دیکە دوابکەوێت.

زانیارییەکان باس لەوەشدەکەن، یەکێکی دیکە لە ئاڵنگارییەکانی بەردەم پەسەندکردنی پڕۆژەیاسای بودجە ئەوەیە کە نزیکەی ٨٠ پەرلەمانتار خوازیاری ئەنجامدانی گەشتی حەجن، بۆیە ئەگەر پشووی یاسادانیش هەڵبوەشێندرێتەوە ئەستەمە بتوانرێت نیسابی یاسایی کۆبوونەوەیەک تایبەت تەواو بکرێت.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا