لەئێستادا لیژنەی دارایی بەئامادەبوونی
دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان بۆ یەکلاکردنەوەی گۆڕانکارییەکانی پڕۆژەیاسای بودجە لە
کۆبوونەوەدایە.
بەگوێرەی زانیارییەکان، دوای چەندینجار
دواخستن لەئێستادا لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق بەئامادەبوونی محەمەد حەلبوسی
سەرۆکی پەرلەمان و موحسین مەندەلاوی و شاخەوان عەبدوڵا جێگرانی سەرۆکی پەرلەمان لە
کۆبوونەوەدایە.
هەر بەگوێرەی ئەو زانیارییانە، تاکو ئێستا
لایەنەکان لەبارەی پەسەندکردنی پڕۆژەیاسای بودجەوە نەگەیشتوونەتە رێککەوتنی
کۆتایی، بە تایبەت لەسەر ئەو بڕگانەی تایبەتن بە هەرێمی کوردستان.