بەمەبەستی پێدانی دەرفەتی زیاتر بە لایەنەکان بۆ رێککەوتن لەبارەی پڕۆژەیاسای
بودجە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمان بۆ رۆژی شەممە دواخرا.
بەگوێرەی زانیارییەکان، دوای کۆتاییهاتنی کۆبوونەوەی دەستەی سەرۆکایەتی
پەرلەمانی عێراق و لیژنەیی دارایی، بڕیاردرا لەپێناو پێدانی دەرفەتی زیاتر بە
لایەنەکان و لیژنەی دارایی بۆ رێککەوتن و تەواوکردنی کارەکانیان، کۆبوونەوەکەی
ئەمڕۆی پەرلەمان بۆ رۆژی شەممە دوابخرێت.