دوای دۆڕانی هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئەڵمانیا بەرامبەر بە یابان، یەکێتی تۆپی
پێی ئەڵمانیا بۆ یەکەمینجار لە مێژووی دروستبوونیدا هانزی فڵێکی لە راهێنەرایەتی
هەڵبژاردەکە دوورخستەوە.
یەکێتی تۆپی پێی ئەڵمانیا لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، هانزی فڵێک
لە راهێنەرایەتی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا دوورخراوەتەوە و بەشێوەیەکی کاتی رودی ڤۆلێر دەبێتەوە
راهێنەر، کە پێشتر هەڵبژاردەی ئەڵمانیای
گەیاندبووە مۆندیالی 2002.
هاوکات، برند نۆیندۆرڤ، سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی ئەڵمانیا وتی:" دوورخستنەوەی
هانزی فڵێکی قورسترین بڕیار بووە، بەڵام ناکرێت نکۆڵی لە ئەنجامە خراپەکانی ئەم
ماوەیەی هەڵبژاردەکە بکرێت و پێویستە بە باشی خۆمان بۆ جامی ئەوروپا ئامادە بکەین
".