كاندیدێكی سەرۆكایەتی وڵاتی كینیا چەندین ساڵە داكۆكی لە كورد و دۆزی سەربەخۆی كوردستان دەكات

هەمەرەنگ پێش 1 هەفتە

Alternate Text

دكتۆر دێن ئۆجۆوا، كاندیدی سەرۆكایەتی وڵاتی كینیا و خوێندكاری دكتۆرا لە زانستە سیاسییەكان ماوەی چەندین ساڵە لەسەر دۆزی كورد و سەربەخۆی كوردستان لە پلاتفۆڕمی ئێكس و توێتەری جاران داكۆكی دەكات.
دێن ئۆجۆوا، كاندیدە بۆ پۆستی سەرۆكایەتی كینیا بۆ ساڵی 2027 و رابەری پارتی سەربەخۆی ئازیمۆزی كینی لە فێدراسیۆنی كینیایە و یەكێكە لەو كەسایەتیانەی كە لە ساڵی 2013 وە لەسەر دۆزی كورد قسەدەكات.
لە بارەی دۆزی كورد و عەبدوڵا ئۆجەلان نووسیویەتی:" عەبدوڵا ئۆجەلان، روخساری راستەقینەی خەباتی كوردەكانە دژ بە دەستدرێژیی و ستەمكارییەكانی توركیا، سوریا، ئێران و عێراق و ئۆجەلان وەك چۆن ماندێلا وەهابوو بۆ ئەفریقا ئەویش ماندێلایە بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەو تیرۆریست نییە و لە جەنگێكدایە بۆ ئازادی و سەربەخۆیی".
لەسەر مێژووی تورك وموستەفا ئەتاتوورك دەڵێت:" ئەوەی مێژوو سەبارەت بە موستەفا ئەتاتورك بۆت ئاشكراناكات ئەوەیە كە ئەم پیاوە مێژووی بەس بە خوێن وز كوشتارگەرایی نووسیوەتەوە و ملیۆنان كورد، ئەرمەنی و یۆنانی كشتووە لەسەر بونیادی فكری توركگەرایی خۆی و تەنها بە كوشتن مێژووی تۆماركردووە".
ئەم كاندیدەی سەرۆكایەتی كینیا ئاماژەی بەوەشكردووە:" هەتا بڕوامان بە سەركەوتنی كوردان و سەربەخۆ بوونی دەولەتێك نەبێت دوور لە هەژموونی توركیا، سوریا، ئێران و عێراق ئەوا هیچ مانایەك بۆ مافەكانی مرۆڤ و نەتەوە یەكگرتووەكان بوونی نییە".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا