نرخی نەوت گەیشتە بەرزترین ئاستی ئەمساڵ

ئابوری پێش 1 هەفتە

Alternate Text

نیوەڕۆی ئەمڕۆ نرخی نەوتی خاو لە بازاڕەکانی جیهان بەرزبووەوە و بۆ یەکەمینجار لە ئەمساڵدا نرخی یەک بەرمیل نەوت 93 دۆلاری تێپەڕاند.

ماڵپەڕی "oilprice"ی تایبەت بە نرخی نەوت و سووتەمەنی بڵاویکردەوە، بەراورد  بە دوێنێ، ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت دۆلارێکی چووە سەر و یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە 93 دۆلار و 37 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

ئەوەشی خستەڕوو، نرخی نەوتی ئەمەریکی (رۆژئاوای تەکساس)یش  بەرزبووەوە دۆلارێک و هەر بەرمیلێک بە 89 دۆلار و 91 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.

ئەمەش لەکاتێکدایە، لە ماوەکانی رابروودا سعودیە و روسیا رێککەوتن لەسەر کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت، ئەوەش بووە هۆی بەرزبوونەوەی نرخەکەی.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا