ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق رەزامەندیدا لەسەر
دامەزراندنی 96 فڕۆکەوان و 250 کارمەندی پێشوازیکردن لەسەر میلاکی هێڵی ئاسمانی
عێراقی.
وەزارەتی گواستنەوەی عێراق لە
راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، لەسەر داوای رەزاق محێبس وەزیری گواستنەوە، محەمەد
شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە کۆبوونەوەی رابردووی ئەنجومەنی وەزیران
رەزامەندیدا لەسەر دامەزراندنی 96 فڕۆکەوان و 250 کارمەندی پێشوازیکردن لە ناو
فڕۆکەکاندا، لەسەر میلاکی هێڵی ئاسمانی عێراقی.
ئەوەشی خستەڕوو، بڕیارەکە ئاڕاستەی
ئەمیندارێتی ئەنجومەنی وەزیران کراوە بۆ ئەوەی رێککارەکانی دامەزراندنەکە تەواو
بکرێت.