"وەزیری بەرگری چین لە پۆستەکەی دوورخراوەتەوە و دەستبەسەرە"

جیهان 7 رۆژ پێش ئێستا

Alternate Text

چەند بەرپرسێکی ئەمەریکی بانگەشەی ئەوە دەکەن، وەزیری بەرگری چین لە پۆستەکەی دوورخراوەتەوە دەستبەسەریش کراوە.
رۆژنامەی فایناشیاڵ تایمز لەزاری چەند بەرپرسێکی ئەمەریکییەوە بڵاویکردەوە:" لە ئێستادا لی شانگفو وەزیری بەرگری چین لە پۆستەکەی دوورخراوەتەوە و لە ماڵەکەی خۆشیدا دەستبەسەر کراوە".
ئاماژەی بەوەشکرد:" ناوبراو ماوەی دوو هەفتەیە لە هیچ شوێنێک لەبەردەم خەڵکدا دەرنەکەوتووە و بەشداری هیچ کۆبوونەوەیەکیشی نەکردووە و کۆتا جار رۆژی ١٥ی ئاب لە کۆنفرانسێکی ئەمنی لە ئەفەریقا بینراوە".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا