بۆ یەکەمینجار پزیشکێکی ئەمەریکی
نەشتەرگەرییەکی چاندنی گورچیلەی بەرازی بۆ مرۆڤ بە سەرکەوتووی ئەنجامدا، ئەوەش بە
قۆناغێکی گرنگ بۆ پاراستنی ژیانی مرۆڤەکان دادەنرێت.
ماڵپەڕی "العربیە" بڵاویکردەوە،
لە ئەمەریکا ژنێک کە مێشکی لەکارکەوتبوو و نزیک بووەوە لەحاڵەتی مردن، وەک
تاقیکردنەوەیەکی زانستی بە رەزامەندی خێرانەکەی نەشتەرگەری چاندنی گورچیلەی بەرازی
بۆ ئەنجامدرا و تاقیکردنەوەی سەرکەوتنی بەدەستهێنا.
ئەوەشی خستەڕوو، نەشتەرگەرییەکە بە جۆرێک
بوو کە دەمارەکانی ئەو گورچیلەی بەرازێک لە دەرەوەی جەستەی ژنەکە بە
دەرمارەکانییەوە لێکندرابوو، دەرکەوت گورچیلە بەرازەکە هەمان کاری گورچیلەی مرۆڤ
دەکات، بەوەش هەنگاوێک دەبێت بۆ ئەوەی لە داهاتوودا مرۆڤەکان پێویستیان بە گورچیلەی
مرۆڤی دیکە نەبێت و ئەوانەی پێویستیان دەبێت بە گورچیلەی بەراز قەرەبوویان بۆ بکەنەوە.