وەزارەتی گواستنەوەی عێراق دۆسیەیەکی یاسایی بەرامبەر کۆمپانیایەکی
فڕۆکەوانی میسڕی بەناوی "هۆرس" دۆڕاند و دەبێت نزیکەی 800 ملیۆن دۆلاری
پێبدات، سەرەتای دۆسیەکەی بۆ ساڵی 2001 دەگەڕێتەوە.
بە گوێرەی راپۆرتە رۆژنامەوانییەکان، لە ساڵی 2001 وەزارەتی گواستنەوەی
عێراق گرێبەستێکی لەگەڵ کۆمپانیای "هۆرس"ی میسڕی واژووکرد، بۆ ئەوەی
کۆمپانیاکە ببێتە بریکاری هێڵی ئاسمانی عێراقی لە قاهیرە.
هەر بە پێی ئەو راپۆرتانە، دوای سێ ساڵ عێراق تاکلایەنە کۆتایی بە
گرێبەستەکە هێناوە و لە 2011شدا کۆمپانیاکە لە دادگای نێودەڵەتی سکاڵای لە دژی
عێراق تۆمارکردووە، لە چەند رۆژی رابردووشدا دادگاکە دۆسیەکەی لە بەرژەوەندی ئەو
کۆمپانیا میسڕییە یەکلاکردووەتەوە و دەبێت عێراق 787 ملیۆن دۆلار وەک
قەرەبووکردنەوە بە کۆمپانیاکە بدات.
هاوکات، وەزارەتی گواستنەوەی عێراق بڕیارەکەی دادگاکەی رەتکردووەتەوە و
دەڵێت :" لەکاتی واژووکردنی گرێبەستەکە ئەو کۆمپانیایە مۆڵەتی فەرمی نەبووە و
دوای گرێبەستەکە مۆڵەتی دەرهێناوە، هۆکاری هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەش ئەوە بووە
کە ئەرکەکانی خۆی جێبەجێ نەکردووە ".
لە لایەکی دیکەوە، وەزارەتی دادی عێراق باسی لەوەکردووە، محەمەد شیاع
سودانی تیمێکی لە وەزارەتەکەی راسپاردووە بۆ ئەوەی بەدواداچوون لەسەر بڕیارەکە
بکەن ".