پێویستە داهاتی ساڵانەی هەر تاكێكی عێراقی چەند بێت بۆئەوەی "خۆش بژی"

هەمەرەنگ 4 رۆژ پێش ئێستا

Alternate Text

كۆمپانیای"S Money" لە سەرژمێرییەكدا بڵاویكردەۆتەوە، هەر تاكێكی عێراقی ساڵانە پێویستی بە 66 هەزار دۆلار هەیە بۆ ئەوەی "ژیانێكی بەختەوەر" بژی.
ئەو كۆمپانیایە لە را گەیەندراوێكدا بڵاویكرەوە:" سەرژمێرییەكی وردیان كردووە لەسەر 174 وڵاتی جیهان لە نێویاندا عێراق،  لەسەر ئەوەی تاكی ئەم وڵاتانە پێویستە داهاتیان چەندبێت بۆ ئەوەی "ژیانێكی شایستە و خۆیش" بژیەنن".
باسی لەوەشكردووە:" عێراق لە ڕیزبەندی وڵاتانی سوور-زەرد، واتە ئەو وڵاتانەی كە پێویستیان بە پارەیەكی زۆرە بۆ ئەوەی بە خۆشی بژین".
بەمپێیەش بێت، هەر تاكێك لە عێراق ساڵانە پێویستی بە 66 هەزار دۆلار هەیە بۆ ئەوەی "ژیانێكی بەختەوەر" بژی، كە یەكسانە بە پێنج هەزار و 500 دۆلار لە مانگێكدا.

كۆمپانیای “S Money” كۆمپانیایەكی جیهانییە و لە ساڵی 2019 دامەزراوە و لە بواری خزمەتگوزاری بانكیدا كاردەكات و بارەگا سەرەكییەكەی لە شاری مێلبۆرنی ئۆستراڵیایە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا