سەرەرای ئەوەی بەهۆی ئەوەی پێكهاتەی جگەر توانای دووبارە دروستكردنەوە و نوێبوونەوەی خۆی هەیە، بەڵام ئەم توانایە سنوورێكی دیاریكراوی هەیە و چەند هۆكارێك دەبنە وێرانكردنی ئەم ئەندامە گرنگەی جەستەی مرۆڤ.
دكتۆر نتاڵیا پەینینا، پسپۆڕی نەخۆشیەكانی جگەر و خۆراك لە چاوپێكەوتنێكدا رایگەیاند:" ئەو خوو و هۆكارانەی جگەر لەناو دەبەن بریتین لە: كێشی زیادە، دەرمان و تەواوكەری خۆراكییەكان، خواردنەوە كحولیەكان، ئەو خۆراكانەی دەوڵەمەندن بە چەوری ئاژەڵ و چەوری ترانس و زۆر گەشەكردنی بەكتریاكانی ڕیخۆڵە".
1- كێشی زیادەی لەش
دكتۆر نتاڵیا پەینینا لەم بارەوەیەوە دەلێت:" كێشی زیادەی لەش بۆ خۆی هۆكارێكە بۆ گەشەكردنی نەخۆشی شەكرە و نەخۆشییەكانی دڵ و خوێنبەرەكان و گرێیەكان، ئەو چەوریانەی لە خانەكانی جگەردا دەنیشنەوە دەبێتە هۆی تێكچوونی تەندروستی جگەر، لە هەندێك حاڵەتیشدا دەبێتە هۆی سیرۆزی جگەر و لەلای هەندێك كەسیش دەبێتە هۆی كێشەی مەترسیدار".
2- دەرمان و تەواوكەری خۆراكییەكان
"خواردنی تەواوكەری خۆراكی و ڤیتامینەكان بەبێ جیاوازی، هەروەها خواردنەوەی دەرمانی دژە زیندەیی و ئازارشكێن و ڕێگری لە دووگیانی زارەكی و تەنانەت پاراسیتۆڵیش بە زیادەڕۆیی، دەبێتە هۆی هەوكردنی جگەر و ژەهراویبوونی بەشێوەیەكی مەترسیدار و لە هەندێك بارودۆخدا مەترسی لەسەر ژیانی ئەو كەسەدادەنێت".
3- خواردنەوە كهولییەكان
"هیچ ژەمێكی كهول نییە كە سەلامەت بێت بۆ جگەر، ژەمێك زیاتر لە 40 گرام ئیتانۆل بۆ پیاوان مەترسیدارە، زیاتر لە 20 گرامیش بۆ ئافرەتان مەترسیدارە، خواردنەوەی بەردەوامی كهول دەبێتە هۆی تووشبوون بە نەخۆشی كهولیی جگەر، كە لە كۆتاییدا دەبێتە هۆی نەخۆشی سیرۆزیس".
4- ئەو خۆراكانەی دەوڵەمەندن بە چەوری ئاژەڵ و چەوری ترانس
" ئەم چەوریانە كە ئاستی كۆلیسترۆڵی (زیتان بەخش) بەرزدەكەنەوە، دەبنە هۆی تووشبوون بە نەخۆشییەكانی جگەر و دڵ و خوێنبەرەكان و زیادكردنی ئاستی فرۆكتۆز، ئەمەش بەشدارە لە دروستبوونی نەخۆشی چەوری جگەری نا كهولی".
5- "زۆر گەشەكردنی بەكتریاكانی ڕیخۆڵە" دەبێتە هۆی هەوكردنی جگەر
"ئەم حاڵەتە بەهۆی بەكارهێنانی بێ جیاوازی دژە زیندەیی و خراپی خۆراك و كەمی ڕیشاڵە خۆراكییەكانەوە دەبیچت و زیانێكی راستەوخۆی نەرێنی لەسەر جەستە دروست دەكات".