وتەبێژی حکومەتی هەرێم رایگەیاند، چاوەڕوانی ناردنی
پارەکەی بەغدان و هەرکات بگاتە دەستیان دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکەن.
پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە ماڵپەڕی "کوردستان تیڤی"ی راگەیاند:" سبەی چوارشەممە ئەنجومەنی وەزیران کۆدەبێتەوە، یەکێک لە
تەوەرەکانیش تاوتوێکردنی
ده‌رئه‌نجامه‌كانی سه‌ردانی شاندی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌بێت بۆ به‌غدا
".
لەبارەی
دابەشکردنی مووچەش وتی:" چاوه‌ڕێی ناردنی بڕی پاره‌كه‌ی به‌غدا
ده‌كه‌ین و هه‌ركاتێك پاره‌كه گه‌یشت، ڕاسته‌وخۆ ده‌ست به دابه‌شكردنی ده‌كرێت
".
ئەمەش
لەکاتێکدایە، رۆژی یەکشەممەی رابردوو محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق
بڕیاریدا بە ناردنی 700 ملیار دینار بۆ هەر مانگێک، ناردنی ئەو بڕە پارەیەش تاکو سێ
مانگ بەردەوام دەبێت.