شێخ عەبدولقادری گەیلانی لە ساڵی 1078ی زاینی لە نزیک دەریای قەزووین لە باکووری ئێران لەدایکبووە، لە 1166یش لە شاری بەغدا کۆچی دواییکرد

ماوەیەكی كەم دوای لەدایكبوونی، باوكی كۆچی دواییكردووە و هەر لە تەمەنی لاوێتییەوە حەز و خولیایەکی زۆری بۆ زانست و فێربوون هەبووە

لە تەمەنی 18 ساڵیدا بۆ برەودان بە تواناکانی لە ئێرانەوە روویكردە بەغدا و زیاتر لە 70 ساڵ لەو شارەدا ژیاوە

دوای ئەوەی ناوبانگی دەركرد، دەستیكرد بە وانەوتنەوە و سەدان خوێندكاری پێگەیاند و بووە رێبه‌ری ته‌ریقه‌تی ته‌سه‌وف و ده‌روێشی قادریی

ئه‌گه‌رچی ته‌ریقه‌تی قادری له به‌غدا سه‌ریهه‌ڵداوه، به‌ڵام گومانه‌كانی كوردبوونی شێخ عەبدولقادری گەیلانی و زۆریی شوێنكه‌و‌تووانی له كوردستان
به‌رامه‌یه‌كی كوردانه‌ی به‌م ته‌ریقه‌ته به‌خشیوه
چەند بۆچوونێک لەبارەی هاتنی تەریقەتی قادری بۆ کوردستان هەن، هەندێک دەڵێن لەلایەن ماڵباتی بەرزنجەوە هێنراوەتەوە کوردستان و بە پێی ئەو سەرچاوە مێژووییانە له سەرده‌می هێرشی مه‌غۆله‌كاندا
سەید عیسا و سەید موسای بەرزنجی له هه‌مه‌دانه‌وه هاتوونه‌ته شاره‌زوور

چەند سەرچاوەیەکی دیکەش دەڵێن
تاڵه‌بانییەکان پێشه‌نگ بوون لە گواستنه‌وه‌ی ته‌ریقه‌تی قادری بۆ کەرکوک

شێخ عەبدولقادری گەیلانی لە ساڵی 1166 لە تەمەنی 88 ساڵیدا لە بەغدا کۆچی کردووە
تاکو ئێستاش گۆڕەكەی لەبەغدادە و کەسانی زۆر سەردانی دەکەن