بۆریس جۆنسۆن دەبێتە پێشکەشکاری کەناڵێکی تەلەڤزیۆنی

هەمەرەنگ 30/10/2023

Alternate Text

سەرۆکوەزیرانی پێشووی بەریتانیا رایگەیاند، لە سەرەتای ساڵی داهاتووەوە وەک پێشکەشکار لە کەناڵی ( جەی بی نیوز)ی بەریتانی دەستبەکار دەبێت.

بۆریس جۆنسۆن، سەرۆکوەزیرانی پێشووی بەریتانیا لە سەکۆی "ئێکس" ئاماژەی بەوەکرد:" لەو کەناڵە تەلەفزیۆنییەدا باس لە کۆمەڵێک بابەتی گرنگ دەکەم، بە راشکاوانە تێڕوانینی خۆم لەسەر هەموو شت دەخەمەڕوو، لە روسیاوە بۆ چین و هەروەها جەنگی ئۆکرانیا، باس لەوەش دەکەم کە چۆن رووبەڕووی ئەو ئاڵنگارییانە ببینەوە ".

هاوکات، کەناڵی "جەی بی نیوز" باسی لەوەکردووە، بۆریس جۆنسۆن رۆڵی سەرەکی دەبێت لە روماڵکردنی هەردوو هەڵبژاردنی داهاتووی بەریتانیا و ئەمەریکا.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا