پاش 12 لە رفاندنی؛ باوكی یاریزانێكی بەناوبانگی لێڤەرپوڵ ئازادكرا

وەرزش پێش 4 هەفتە

Alternate Text

حكومەتی كۆڵۆمبیا رایگەیاند، پاش 12 رۆژ لە رفاندنی، باوكی لویس دیازی هێرشبەری یانەی لێڤەرپوڵیان ئازادكردووە. 
حكومەتی كۆڵۆمبیا لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە:" پاش ئەوەی باندێكی نەناسراو هەستابوون بە رفاندنی باوك و دایكی لویز دیاز و لە بەرانبەر ئازادكردنیان داوای بڕێكی زۆر پارەیانكردبوو، پاش ئازادكردنی دایكی، ئەمڕۆش باوكی لەلایەن هێزێكی تایبەتی سەر بە سوپای وڵاتەكەیان ئازادكرا".
ئەمەش لەكاتێكدابوو، كە 12 رۆژ بەر لە ئێستا لویز دیاز پاش ئەوەی گۆڵێكی لە خولی ئینگلتەرا تۆماركرد و لەسەر درێسەكەی بە ئیسپانی نوسیبووی "ئازادی بۆ باوكم" دەركەوت كە باوك و دایكی ئەو یاریزانە رفێندراون

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا