ئاگادارییەک لە بانکی رەشیدەوە سەبارەت بە وەرگرتنی دۆلار

ئابوری پێش 3 هەفتە

Alternate Text

بانکی رەشید ئاگادارییەک دەداتە هاوڵاتییان سەبارەت بە وەرگرتنی دۆلار.

ئەمشەوی دووشەممە، بانکی رەشید لە ئاگادارییەکدا بۆ گەشتیاران رایگەیاند:" بانکی رەشید رایدەگەیەنێت کە پێگەی ئەلیکترۆنی بۆ گەشتیاران بەمەبەستی کڕینی دۆلار لە ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە کاتژمێر ٨ دەکرێتەوە".

ئەمە لە کاتێکدایە، پێشتر هاوشێوەی بانکی رافیدەین، بانکی رەشید رایگەیاند کە دەستدەکات بە فرۆشتنی دۆلار بە نرخی فەرمی بە گەشتیاران بە پێی چەند مەرجێک کە پێشتر دیاریکراون.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا