نرخی نەوتی خاو بەردەوامە لە دابەزین

ئابوری پێش 3 هەفتە

Alternate Text

بەیانی ئەمڕۆ لە بۆرسەی جیهانیدا، نرخی نەوتی خاو بەردەوامبوو لە دابەزین.

بە گوێرەی ماڵپەڕی Oil Price-ی ئابووری، بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە لە بۆرسەی جیهانیدا نرخی نەوتی خاوی برێنت بۆ ٨٠ دۆلار و ٥٧ سەنتی ئەمەریکی دابەزی، کە ٧٥ سەنتی لە بەهاکەی لەدەستداوە.

هەروەها، نەوتی خاوی رۆژئاوای تەکساسیش بەدەر نەبوو لەم دابەزینە، ئەم جۆرە ٧٦ دۆلاری ئەمەریکی دابەزی، کە ٨٣٪ی بەهاکەی لەدەستداوە و دەکاتە نزیکەی ٦٤ سەنتی ئەمەریکی.

سەبارەت بە هۆکاری دابەزینی بەهای نەوت، ئاژانسە ئابوورییەکان دەڵێن لە هەفتەی رابردوودا ئاستی نەوتی عەمبارکراوەکانی ئەمەریکا بەرزبووەتەوە، ئەوەش یەکێکە لە هۆکارە سەرەکییەکان.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا