كەمێك بەر لە ئێستا هەڵبژاردەی عێراق بە ئەنجمێكی گەورە و لە نێو یاریگا و هاندەری خۆیدا هەڵبژاردەی عێراق لە پاڵاوتنەكان بۆ سەركەوتن بۆ جامی جیهانی و جامی ئاسیا سەركەوتنی بەسەر ئێندۆنیسیا تۆماركرد.
هەڵبژاردەی عێراق بە بەشداری شەش یاریزانی بە رەچەڵەك كورد توانی بە ئەنجامی پێنج گۆڵ بەرانبەر بە گۆڵێك لە هەڵبژاردەی ئێندۆنیسیا بەرێتەوە.
گۆڵەكانی هەڵبژاردەی نیشتمانیی عێراق لەلایەن بەشار رەسەن (خولەكی 20)، جۆردی ئامات (بەرگریكاری هەڵبژاردەی ئێندۆنیسیا، خولەكی 35)، ئوسامە رەشید (خولەكی 60)، سویف ئەمین (بەڕەچەڵەك كورد، خولەكی 81) و عەلی حومادی (بەڕەچەڵەك كورد، خوكەكی 88) تۆماركران و تاكە گۆڵی هەڵبژاردەی ئێندۆنیسیاش لەلایەن شاین پاتیاناما (خولەكی 45) تۆماركرا