بەراورد بە دوێنێ نرخی نەوت خاو لە جیهاندا
بەشێوەی بەرچاو دابەزی و زیاتر لە دوو دۆلاری بەهاکەی لەدەستدا.
ماڵپەڕی "oil price"ی
تایبەت بە نرخی نەوت و سووتەمەنی بڵاویکردەوە، لە ئێستادا نرخی نەوتی خاوی برێنت لە
بازاڕەکانی جیهان دابەزیوە و یەک بەرمیل نەوتی برێنت بە ٧٧ دۆلار و ٥٠ سەنت
مامەڵەی پێوەدەکرێت.
باسی لەوەشکردووە، نرخی نەوتی خاوی ئەمەریکی
(رۆژئاوای تەکساس)یش دابەزیوە و بە ٧٢ دۆلار و ٩٠ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و
بەراورد بە دوێنی زیاتر لە دوو دۆلاری بەهاکەی لەدەستداوە.
هاوکات، عەلی مەشکور، ئەندامی لیژنەی نەوت و غاز لە
پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، ناکۆکییەکانی نێوان حەماس و ئیسرائیل کاریگەری لەسەر
نرخی نەوت و بازاڕەکانی ئەو وزەیە دروستکردووە و هەر بەرزبوونەوەیەک لە نرخی
نەوتدا کورتهێنانی بودجەی عێراق کەمدەکاتەوە.