حکومەتی
فینلەندا بڕیاریدا بە دانانی بەربەست لە چوار دەروازەی سنووری نێوان وڵاتەکە و
روسیا.
حکومەتی
فینلاندا لەپێناو رێگریکردن لە چوونی کۆچبەرە نایاساییەکان بۆ وڵاتەکەی، بەربەستی
لە چوار دەروازەی سنووری خۆی لەگەڵ وڵاتی روسیادا دروستکردووە.
هێلسنکی
مۆسکۆ تۆمەتبار دەکات بەوەی بە ئەنقەست کۆچبەران دەباتە سنوورەکانی فینلاندا بۆ
ئەوەی تۆڵە لەو وڵاتە بکاتەوە لەپای ئەوەی لە سەرەتای ئەمساڵدا بووەتە ئەندام لە
رێکخراوی ناتۆ.
هاوکات
دیمتری بێسکۆڤ وتەبێژی کۆشکی کریملنی روسیا رایگەیاند:" فینلەندا هەڵەیەکی
گەورەی کردووە و بەو بڕیارەی، بانگەشەی ئەوەدەکات کە رووبەڕوبوونەوەی روسیای
هەڵبژاردووە".