وەزیری تەندروستی فەڵەستین رایگەیاند، بەهۆی بۆردوومان و هێرشەكانی ئیسڕائیل-ەوە، تەنها نۆ ناوەندی تەندروستی لە پێشوازی برینداراندان و هیچ شوێنێكی دیكە نەماوەتەوە بۆ ئەوەی قوربانیانی لێچارەسەر بكرێن.
می كیلە، وەزیری تەندروستی فەڵەستین لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە:" ئاوارە، نەخۆشەكان و كارمەندانی پزیشكی بە زەبری چەك نەخۆشخانەی شیفایان پێ چۆڵكراوە و ژمارەی ئەو كەسانەی كە تا ئێستا گیانیانلەدەستداوە بۆ 11 هەزار و 500 كەس بەرزبووەوە".
ئاماژەی بەوەشكردووە:" ئەو نۆ ناوەندەی كە وەك سەنتەرێكی خێرا بۆ چەرەسەركردنی قوربانیان بەكاردەهێندرێن بارودۆخیان بەو شێوەیەش باش نییە و ئەگەر پێداویستی خێرایان پێنەگات ئەوا ئەوانیش پەكیان دەكەوێت".