جۆیڵ گێرۆی، ئەندامی ئەنجومەنی پیرانی فەڕەنسا لە ئێستادا لە ژێر لێكۆڵینەوەدایە بە تۆمەتی پێدانی بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەر بە ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەران بەخۆشیەوە و مەبەستیشی دەستدرێژیكردنی سێكیس بووە.
ریمی پیێر درای، پارێزەری جۆیڵ گێرۆی-ی تەمەن 66 ساڵ، لە بارەی كەیسەكەوە دەڵێت:" بابەتەكە پەیوەندی بە ماددەیەكەوە هەیە كە وەك ماددە هۆشبەرەكان پۆلێن كراوە، ئەو ماددەیە توانای ئاگایی دەگۆڕێت و كاریگەری لەسەر ئاستی كۆنترۆڵكردنی كارەكان هەیە، بە مەبەستی ئەنجامدانی دەستدرێژی سێكسی بەكاردەهێندرێت".
ئاماژەی بەوەشكردووە:"خۆم و بریكارەكەم بە تەواوەتی تەواوی هەوڵەكانمان دەخەینەگەڕ بۆئەوەی بیسەلمێنین مكە هەرگیز نەیویستووە مادەیەكی هۆشبەر بدات بە هاوكارەكەی و هاوڕێ كۆنەكەی بۆ ئەوەی سووكایەتی پێبكات".
لە بەرانبەریشدا، جێریۆ لە بەیاننامەیەكی جیادا ئەو تۆمەتانەی بە تەواوەتی رەتكردەوە.
لای خۆشیەوە، ژولیا مینكۆڤسكی، پارێزەری ساندرین جۆسۆ-ی تەمەن 48 ساڵ، دەڵێت:" بریكارەكەم هەستی بە سەرگێژخواردن كردووە پاش ئەوەی پەرداخێك شامپایای خواردووەتەوە، چونكە بینیویەتی سیناتۆرەكە كیسەیەكی نایلۆنی بچووكی بەدەستەوەبووە كە شتێكی سپی تێدایەبووە".
باسی لەوەشكردووە:" دواتر جۆشو بۆی دەركەوتووە كە هەوڵیداوە لە رێگای ماددەی هۆشبەرەوە بێهۆشی بكات بەبێ ئەوەی ئاگادار بێت".