ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، بە ئامادەبوونی پارێزگار، نوێنەری جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران و قائمقامی سلێمانی چەند پۆستێك بە فەرمانێكی وەزاری ئاڵوگۆڕیان پێكرا.
ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە راگەیەنرداوێكدا بڵاویكردەوە:" دكتۆر هەڤاڵ ئەبوبەكر، پارێزگاری سلێمانی و لە دیوانی پارێزگا، بە ئامادەبوونی عەتا محەمەد، نوێنەری جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران و ئاوات محەمەد، قائمقامی قەزای مەڵبەندی سلێمانی، بە فەرمانێكی وەزاری چەند پۆستێك ئاڵوگۆڕكران".
ئاماژەی بەوەشكردووە:" بە پشتبەستن بەو فەرمانە ئەم بەڕێزانە بۆ ئەركە نوێكانیان لە سنوری پارێزگای سلێمانیدا راسپێردران، شاهۆ عوسمان كەریم، بۆ جێگری پارێزگاری سلێمانی بۆ كاروباری كارگێڕی بەوەكالەت و عوسمان ئەنوەر محەمەد، بۆ قائمقامی قەزای شارباژێڕ بەوەكالەت".
باسی لەوەشكردووە:" رەفعەت فاتیح رەشید، بۆ بەڕێوەبەری ناحیەی بەكرەجۆ و هیوا محمد ساڵح، بۆ بەڕێوەبەری ناحیەی سیوەیل دیاریكران".