لە نەینەوا مەترسییەک راگەیەندرا و سبەینێ کرایە پشوو

عێراق پێش 2 هەفتە

Alternate Text

بەهۆی مەترسی دروستبوونی لافاو پارێزگاری نەینەوا بڕیاریدا دەوامی سبەینێ بکرێتە پشوو، داواش لە هاوڵاتییان دەکرێت لە ماڵەکانیان نەیەنە دەرەوە.

دیوانی پارێزگای نەینەوا رایگەیاند، بەهۆی نالەباری کەشوهەوا نەجم جبووری، پارێزگاری نەینەو بڕیاریدا دەوامی سبەی دووشەممە لە پارێزگاکە بکرێت بە پشوو، بەڵام پشووەکە خوێندکارانی شەشی ئامادەیی و فەرمانگە خزمەتگوزارییەکان ناگرێتەوە.

ئەوەشی خستەڕوو، سەرجەم هێزەکانی پۆلیس، بەرگری شارستانی، تەندروستی و بەڕێوەبەرانی یەکە کاڕگێڕییەکان خراونەتە حاڵەتی ئامادە باشییەوە، داواش لە هاوڵاتییان دەکرێن بۆ کاری گرنگ نەبێت لە ماڵەکانیان نەچنە دەرەوە.


ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا