پەرلەمانتارێکی عێراق رایگەیاند، پێشبینی دەکرێت دیاریکردنی شوێنگرەوەی حەلبوسی دوو هەفتە بخایەنێت.
ئەمشەو، سالم عەنبەکی ئەندامی لیژنەی یاسایی ئەنجومەنی نوێنەران لە لێدوانێکدا رایگەیاند:" دوای بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی، هێزە سیاسییەکان وەک راستییەک لێی دەروانن، بەوپێی دادگاکە باڵاترین دەسەڵاتی وڵاتە و بڕیارەکانی پابەندکەرن".
وتیشی:" چەند رۆژێکە جوڵەیەکی سیاسی لەلایەن چەند هێزێکەوە هەیە بۆ دیاریکردنی شوێنگرەوەی حەلبوسی، لیستێکی کاندیدە سەرەتاییەکانیش دانراوە، ئێستا پێشبینی دەکەین لە دوو هەفتەی ئایندەدا بابەتەکە یەکلابکرێتەوە".
عەنبەکی دەڵێت:" تا هێزە سیاسییەکان پەلە بکەن بۆ دیاریکردنەوەی شوێنگرەوەی حەلبوسی باشترە بۆ ئەوەی هیچ کێشە و گرفتێک درووستنەبێت، بە تایبەتیش کە پۆستەکە باڵایە و یەکێکە لە سێ پایەکانی سەرۆکایەتی وڵات".