لە پارێزگای نەینەوا بەهۆی بارانی بەخوڕ و رێژەی بەرزبوونەوەی لافاو، تا ئێستا سێ كەس گیانیانلەدەستداوە و چەند شوێنێكیش بەهۆی لافاوەوە زیانێكی زۆریانبەركەوتووە.
بەپێی میدیا عێراقییەكان:" لە نزیك گوندی وادی مور، لەسەر رێگەی بەغداد لە باشووری شاری موسڵ، گەنجێك گیانیلەدەستدا و لەناو سەنتەری شاری موسڵیش دوو كەسی دیكە بەهۆی لافاوەكەوە خنكان".
ئاماژەیان بەوەشكردووە:" لە چەند ناوچەیەكی سنووری پارێزگاكە دەیان كەس لە مردن رزگاركراون و تیمەكانی بەرگری شارستانی هەوڵەكانیان بۆ كەمكردنەوەی كاریگەرییەكانی لافاوەكە بەردەوامن".
ئەمەش لەكاتێكدایە، چەند رۆژی رابردوو بەشێوەیەكی گشتی بەهۆی ناجێگیری كەشوهەوا و باران بارینەوە لە چەند پارێزگایەكی عێراق و هەرێم پشووی فەرمی راگەیەندرا.