قوباد تاڵەبانی: ژمارەی شەهیدەکان پێمان دەڵێت یەکێتی حزبی شەهیدانە

کوردستان پێش 2 هەفتە

Alternate Text

سەرپەرشتیاری سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال پەیامێکی بەبۆنەی رۆژی شەهیدی یەکێتییەوە بڵاوکردەوە.
قوباد تاڵەبانی سەرپەرشتیاری سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال رایگەیاند:" هەر شاخ و گرد و پێدەشتێکی ئەم کوردستانە، هەر گوند و گەڕەک و کۆڵانێکی ئەم وڵاتە بە خوێنی پیرۆزی شەهیدێکمان نەخشێندراوە".
ئاماژەی بەوەشکرد:" ژمارەی شەهیدەکان پێمان دەڵێت یەکێتی حزبی شەهیدانە و موڵکی هەموو خەڵکی کوردستانە، رۆژی شەهیدی یەکێتی، رۆژی نوێکردنەوەی پەیمانە لەگەڵ کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان، نەمریی بۆ شەهیدان و سەربەرزی بۆ خانەوادە و کەسوکاریان".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا