فازڵ حاجی لە پۆستی وتەبێژی
هاتووچۆی هەولێر دوورخراوەتەوە و گواستراوەتەوە بۆ بنکەیەکی هاتووچۆی یەکێک لە
ناحییەکانی سنووری هەولێر.
بەگوێرەی نووسراوێک کە
واژووی ئارام بورهان بەڕێوەبەری هاتووچۆی هەولێری لەسەرە، ئەمڕۆ سێشەممە فازڵ حاجی
لە پۆستی وتەبێژی هاتووچۆی هەولێر دوورخراوەتەوە و شوێنگرەوەکەشی دیاریکراوە.
زانیارییەکان ئەوە
ئاشکرا دەکەن، عەقیدێک بە ناوی هێم حەمەدئەمین وەکو وتەبێژی نوێی هاتووچۆی
هەولێردیاریکراوە و فازڵ حاجی گواستراوەتەوە بۆ بنکەی هاتووچۆی دارەتوو.