لە سلێمانی شەڕە تەقە روویدا

کوردستان پێش 2 هەفتە

Alternate Text

لە یەکێک لە گەڕەکەکانی شاری سلێمانی شەڕەتەقە روویدا و بەوهۆیەشەوە چەند کەسێک بریندار بوون.

سەلام عەبدولخالق وتەبێژی دەزگای ئاسایشی هەرێم بە BMC راگەیاند:" لە گەڕەکی هوانەی شاری سلێمانی شەڕە تەقە لەنێوان ژمارەیەک هاوڵاتیدا روویدا و بەوهۆیەشەوە چەند کەسێک برینداربوون".

ئاماژەی بەوەشکرد:" دوابەدوای ئاگادارکردنەوەیان هێزە ئەمنییەکان گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە و بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان، هۆکاری شەڕەکە دەگەڕێتەوە بۆ کێشەیەکی کۆمەڵایەتی کە لەنێوان هەردوولایەنی شەڕکەردا ماوەیەکی زۆرە بەردەوامە، لە ئێستاشدا هێزە ئەمنییەکان سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن لەوبارەیەوە".

 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا