بن سەلمان داوا لە وڵاتانی جیهان دەکات چەک بۆ ئیسرائیل نەنێرن

جیهان پێش 2 هەفتە

Alternate Text

شازادەی جێنشینی سعودییە داوا دەکات دەستبەجێ پرۆسەی ئاشتی لە غەززە رابگەیەندرێت و دۆزی فەڵەستینیش چارەسەر بکرێت، دەشڵێت " پێویستە وڵاتانی جیهان ناردنی چەک بۆ ئیسرائیل رابگرن ".

محەمەد بن سەلمان، شازادەی جێنشینی سعودییە لە وتارێکید لە لوتکەی "برێکس" ئاماژەی بەوەکرد:" جەخت لەسەر رەتکردنەوەی کردە سەربازییەکەی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە دەکەین و پێویستە دەستبەجێ هاوکاری مرۆیی بگەیەندرێتە ئەو کەرتە ".

ئەوەشی خستەڕوو:" لە غەززە کۆمەڵێک تاوانی وەحشیگەری دژ بە کەسانی سڤیل و بێتاوان ئەنجامدەدرێت، تەنانەت نەخۆشخانە و مزگەوتەکانیش دەکرێنە ئامانج ".

محەمەد بن سەلمان وتیشی:" پێویستە سەرجەم وڵاتانی جیهان دەستبەجێ ناردنی چەک بۆ ئیسرائیل رابگرن ".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا