داودئۆغلو پەیامێکی "توند" ئاڕاستەی ئەردۆغان دەکات

عێراق پێش 2 هەفتە

Alternate Text

لەپێگەی ئێکس، ئەحمەد داودئۆغلو سەرۆک وەزیرانی پێشووتری تورکیا پەیامێکی توند ئاڕاستەی رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆکی تورکیا دەکات.

لە هەژماری فەرمی خۆی لە پێگەی ئێکس (تویتەری پێشوو) ئەحمەد داودئۆغلو نوسیویەتی:" سەرۆک (ئەردۆغان) لە کۆنگرە رۆژنامەوانییەکەی لەگەڵ راوێژکاری ئەڵمانیا وتی کە قەرزارباری ئیسرائیل نیین، ئەو راستی وت و دەستخۆشی لێ ئەکەم لەو هەڵوێستەی".

هەروەها دەڵێت:" بەڵام کاتێک سەیری کردارەکانت دەکەین، لەبری وڵات و گەلەکەم هەست بە شەرمەزاری دەکەم، ئەگەر قەرزاری ئیسرائیل نیین بۆچی لە ناردنی نەوت لە بەندەری جەیهانەوە بۆ ئیسرائیل بەردەوامە؟ بۆچی بەردەوامی لە ناردنی خواردن و چیمەنتۆ و ئاسن و پۆڵا بۆ ئیسرائیل".

داودئۆغلو باس لەوەش دەکات:" ئەگەر سوتەمەنی فڕۆکەکانی ئیسرائیل لای ئێمەوە رەوانە بکرێت، ئەگەر خواردنی سەربازانی ئیسرائیل لای ئێمەوە رەوانە بکرێت، ئەوا شەرمەزارییە بۆ ئێوە".

شایەنی باسە، لە دۆسیەی غەززە، رەجەب تەیب ئەردۆغان بە فەرمی چەند جارێک ئیسرائیلی بە تاوانبار و فەڵەستیینییەکانی بە قوربانی لەقەڵەمداوە، بەڵام لەدوای دەستپێکردنی جەنگەوە ئاژانسە هەواڵییە جیهانییەکان پشتڕاستیان کردووەتەوە کە تورکیا پێداویستی و سوتەمەنی بۆ ئیسرائیل دەنێرێت، کە ئەوەش دژی هەڵوێستە ئاشكرا و فەرمییەکانییەتی.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا