بەختیار عەلی خەڵاتی هێلدا دۆمینی وەرگرت

هەمەرەنگ 21/11/2023

لەلایەن: هەردی فارووق

Alternate Text

بەختیار عەلی رۆماننوس و شاعیری کورد، خەڵاتی هێلدا دۆمینی پێبەخشرا.

ئەمشەوی سێشەممە، پەڕەی فەرمی بەختیار عەلی رۆماننوس و شاعیر و رەخنەگری کورد، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک رایگەیاند:" پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ لیژنەی داوەریی تایبەت بە خەڵاتی هێڵدا دۆمین، لە پەیوەندییەکی تەلەفونیدا بە نوسەر بەختیار عەلیان ڕاگەیاند ئەو براوەی خەڵاتی هێڵدا دۆمینە بۆ ساڵی 2023.

ئەم خەڵاتە بە ناوی خانمی هێلدا دۆمینە، دایکی پەخشانە شیعری ئەڵمانی و یەکێک لە هەرە گەورەترین شاعیرەکانی ئەڵمانیا لەسەدەی بیستدا، هێلدا دۆمین یەکەمین براوەی خەڵاتەکەش بوو لە ساڵی 1992دا. ئەم خەڵاتە سێ ساڵ جارێک دەدرێت.

شایەنی باسە، دوای خەڵاتی نیلی زاکس ئەمە دووهەمین خەڵاتی گرنگە کە نوسەر بەختیار عەلی وەریدەگرت.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا