بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەكێك لە میوزك ژەنە بەتواناكان و دەمازرێنەری گروپی دیكسی چێكس گیانیلەدەستدا.
بەپێی تۆڕی هەواڵی BBC، بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی مەدەنی سەر بە ویلایەتی تێكسس-ی ئەمریكا بڵاویكردەوە:" لاورا ڵینچ، بەهۆی رووداوێكی هاتوچۆ لە جۆری پێكدادان گیانیلەدەستداوە و تەرمەكەشی لە ئێستادا بەخاك دەستپێردرێت".
ئەندامانی گروپی دیكسی چێكس لە راگەیەندراوێكدا بڵاویانكردەوە:" هەواڵەكە تەواو شۆكی كردون و بڕوا بە روودا و هەواڵەكان ناكەن و لە دەستدانی خەمێكە هەرگیز لەیاد ناچێت".
ئەم گۆرانیبێژە بە ستایلە جیاوازەكانی ناسراوە و پێش ئەوەی لە ساڵی 1995 گروپەكە جێبهێڵیت، چەندان ئەلبوومی ناوازەیان بڵاوكردەوە و بوونە پێشڕەوی نوێگەری و گۆڕانكاری لە ستایل و شێوازی گۆرانیبێژی و میوزیكدا.