بابەتە سەرەکیەکە: سەرژمێری كاریگەریی لەسەر ژمارەی كورسییەكانی پەرلەمانی
عێراق و كوردستانیش دەبێت بەجۆرێك كورسییەكانی
پەرلەمانی عێراق زیاد دەكات و پەرلەمانی كوردستانیش كەمدەكات.
لێدوانی فەرمی: هاوڕێ تۆفیق، بەڕێوەبەری گشتیی پەیوەندییەكان و رێكخراوە نێودەوڵەتییەكانی
عێراق رایگەیاند، ئەنجامی سەرژمێریی گشتیی
ژمارەی كورسییەكانی پەرلەمانی عێراق دەگۆڕێت و بۆ هەر 100 هەزار هاوڵاتییەك، یەك
كورسیی پەرلەمان دیاریدەكرێت.
ئەوەشی وت: ژمارەی كورسییەكانی پەرلەمانی عێراق 329 كورسییە، بە پێی
ئاماژەکان ژمارەی دانیشتوانی عێراق نزیك دەبێتەوە لە 45 ملیۆن كەس.
زیاتر: بەگوێرەی دەستور، دەبێت ژمارەی كورسییەكانی پەرلەمانی عێراق بەرزبكرێتەوە
بۆ 450 كورسیی پەرلەمان.
ئەمەش هەیە: ئەگەر لەماوەی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان دەستوری تایبەت
بەهەرێم نەنوسرێت و دەنگی لەسەرنەدرێت بێگومان دەبێت بە پێی دەستوری عێراق بڕیار
بدرێت.
زیاتر: ئەوکات ژمارەی کورسیەکان دیاری دەکرێت بۆ شەش ملیۆنو 700 هەزار كەس، بۆ نزیكەی 67
كورسی كەم دەکرێنەوە، چونكە دەستورەكە بۆ هەر 100 هەزار دانیشتوویەك كورسیی پەرلەمانی
دیاریدەكات.