بابەتە سەرەکیەکە: حکومەتی ئوسترالیا پڕۆژە یاسایەکی پەسەندکرد، کە تێدا
باس لە قەدەغەکردنی سۆشیاڵ میدیا کراوە بۆ خوار تەمەن 16 ساڵ.
کێ وتی: حکومەتی ئوستورالیا بڵاویکردەوە، حکومەت ئەو پڕۆژەیاسایەی پەسەندکرد کە کەمترین تەمەنی بەکارهێنانی سۆشیاڵ
میدیا نابێت خوار تەمەن 16 ساڵ بێت.
زیاتر: بڕیارەکە لەپێناو پاراستنی گەنجانی داهاتووی ئوسترالیایە لە تەمەنی
پێگەیشتنیاندا و بەشێکە لە هەمواری یاسای سەلامەتی بەکارهێنانی ئینتەرنێت بۆ ساڵی
2024.