بابەتە سەرەکیەکە: وتەبێژی وەزارەتی پلاندانان بۆ بی ئێم سی، تاوەکو ئێستا 95٪ی سەرژمێری تەواوکراوە و داتاکان تۆمارکراون .
لێدوانی تایبەت: عەبدولزەهرا هنداوی وتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عێراق بە
بی ئێم سی راگەیاند، لە ئێستادا ناتوانن ئەنجامەکانی سەرژمێری رابگەیەنن و دزەی
پێبکەن چونکە بەشێکی هاوڵاتیان تاوەکو ئێستا تۆمار نەکراون.
ئەوەشی وت: کاتێک هەموو ئەنجامەکان گەڕانەوە 100٪ـی داتاکانی سەرجەم پارێزگاکان لەماوەی 24 کاتژمێردا رادەگەیەنن.
ئەمەش هەیە: بەگوێرەی ئەنجامی بەراییەکان، ژمارەی دانیشتوانی عێراق بەتێکڕا
لە 44ملیۆن کەس زیاترە.
زیاتر: لەو رێژەیەش 53% ئافرەتە و 47% رەگەزی نێرە ، ئەنجامەکانیش گۆڕانکاری بەسەردا
دێت چونکە داتای هەندێک لە پارێزگاکانی هەرێم هێشتا بەتەواوی نەگەڕێندراوەتەوە.