ئیسرائیل ناوەندی بەیروتی کردە ئامانج

جیهان 5 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: رێبەند نەسرەدین

Alternate Text

بابەتە سەرەکییەکە: هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر بەیروتی پایتەختی لوبنان بەردەوامە.

سەرچاوە: ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز بڵاویکردەوە: بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە، ئیسرائیل بە چوار مووشەک هێرشیکردووەتەوە سەر ناوەندی بەیروت و باڵەخانەیەکی نیشتەجێبوونی بە ئامانج گرتووە.

لەلایەکی ترەوە: وەزارەتی تەندروستی لوبنان ئاشکرایکرد، بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان تاوەکو ئێستا چوار کەس بەهۆی هێرشەکەوە گیانیان لەدەستداوە و 23 کەسی تریش بریندار بوون.

ئەمەش هەیە: هێشتا بە تەواوەتی نەتوانراوە قوربانییەکان لەژێر پاشماوەی باڵەخانە رووخاوەکە دەربهێنرێن و پێشبینی دەکرێت ژمارەی قوربانییەکان زیاتر بکەن.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا