بابەتە سەرەکییەکە: ئەنقەرە بانگەشەی ئەوە دەکات کە
دیمەشق نایەوێت ئاشتی لە سوریا بەرقەرار بێت.
کێ وتی: هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا رایگەیاند: ئێمە
تەنها کاتێک دەتوانین باس لە جێهێشتنی سوریا بکەین کە ئەو وڵاتە دەستووری نوێ
پەسەند بکات و هەڵبژاردن ئەنجامبدرێت، پاشان ئاسایشی سنوورەکان مسۆگەر بکرێت.
زیاتر: لە بەرامبەردا هەڵوێستەکانی حکومەتەکەی بەشار
ئەسەد وامان لێدەکات بیرلەوە بکەینەوە کە نایەوێت ئاشتی بگەڕێنێتەوە بۆ وڵاتەکەی و
سنوورەکانی لەگەڵ دراوسێکانی.