واتسئاپ تایبەتمەندییە گرنگەکەی زیادکرد

هەمەرەنگ پێش 3 هەفتە

لەلایەن: سەربەست نەجمەدین

Alternate Text

سەربەست نەجمەدین - BMC TV

بابەتە سەرەکییەکە: بەشێوەیەکی فەرمی واتسئاپ تایبەتمەندیی گۆڕینی نامەی دەنگی بۆ شێوازی نووسین (تێکست)ی زیادکرد لەسەر سیستمی ئەندرۆید.

راگەیەندراوی فەرمی: واتسئاپ بڵاویکردەوە لەدوای ئەوەی لە رابردوو تایبەتمەندیی گۆڕینی نامەی دەنگییان بۆ شێوازی نووسین بۆ سیستمی ئای ئۆ ئێس زیادکردبوو، لە ئێستاشدا هەمان تایبەتمەندیی بۆ بەکارهێنەرانی واتسئاپ لەسەر سیستمی ئەندرۆید زیادکردووە.

 



ئەمەش بزانە: تایبەتمەندییەکە لە رێگەی ژیریی دەستکردەوە کاردەکات و ئەو نامە دەنگییانەی بۆت دێن دەتوانیت بەبێ ئەوەی گوێی لێبگری راستەوخۆ بیگۆڕیت بۆ شێوازی نووسین، بێگومان ئەمەش لە زمانێکەوە بۆ زمانێکی دیکە دەگۆڕێت و پشت بە ژیریی دەستکرد دەبێت بۆ ناسینەوەی زمانەکان.

زیاتر: بەکارهێنەرانی ئەندرۆید دەتوانن لە رێگەی نوێکردنەوەی واتسئاپەوە، ببنە خاوەنی تایبەتمەندییەکە و بەکاریبهێنن.

 

 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا