"ئەمیری داعش لە کوردستان" دەستگیرکرا

کوردستان 2 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: رێبەند نەسرەدین

Alternate Text

بابەتە سەرەکییەکە: دەزگای ئاسایشی نیشتمانی عێراق دەستگیرکردنی حەوت ئەندامی سەر بە رێکخراوی داعش راگەیاند.

کێ وتی: ئەرشەد ئاکم وتەبێژی دەزگاکە رایگەیاند: ئەو حەوت کەسە لە ئۆپەراسیۆنێکی ورد و پشتبەست بە زانیاریی هەواڵگری، بە هەماهەنگی هێزەکانی ئاسایشی سلێمانی لە کەرکوک دەستگیرکران.

زیاتر: لەناو ئەو حەوت کەسەدا ئەمیری ناوچەی کوردستان بوونی هەیە کە ناسراوە بە ئازاد شاخی، ئامانجی دەستگیرکردنەکەش شکستپێهێنانی ئەو هەوڵانە بووە کە بۆ تێکدانی ئارامی پارێزگای کەرکوک هەبوون.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا