ئەعرەجی: هێزەکانی هاوپەیمانان رۆڵی گەورەیان لە شکستپێهێنانی داعشدا هەبووە

درێژتر لە هەواڵ 3 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: ئاکار

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: راوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی عێراق رایگەیاند، هاوپەیمانی نێودەوڵەتی رۆڵی گەورەی هەبووە لە یارمەتیدانی سوپای عێراق بۆ شکستپێهێنانی داعش.

لێدوانی فەرمی: قاسم ئەعرەجی راوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی عێراق لە کۆربەندی مێپس لە دهۆک رایگەیاند: هاوپەیمانی نێودەوڵەتی رۆڵی گەورەی هەبووە لە یارمەتیدانی سوپای عێراق بۆ شکستپێهێنانی داعش، هەروەها کۆماری ئیسلامی ئێرانیش لەو بوارەدا بەشداری هەبووە.

ئەمەشی وت: ئێمە لەو باوەڕەداین کە پەیوەندی نێوان عێراق و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دەبێت بگۆڕێت بۆ پەیوەندیی ئەمنی دوولایەنە و ئەوەش رێگری ناکات لە بوونی هاوکاری ئەمنی و هەواڵگری بۆ یارمەتیدانی عێراق بۆ رووبەڕوبونەوەی هەر رێکخراوێکی تیرۆریستی.

زیاتر: رێککەوتووین و بۆ ماوه ی دوو ساڵ دەرفەتمان هەیە، هەڵسەنگاندن بۆ بارودۆخەکە دەکەین و دواتر بڕیاری کشانەوەی یەکجارەکەی دەدرێت.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا