مەسرور بارزانی: زەرەرمەندی گەورە لە هەناردەنەکردنی نەوت هەرێمی کوردستانە

درێژتر لە هەواڵ 2 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: ئاکار

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، زەرەرمەندی گەورە لە هەناردەنەکردنی نەوت هەرێمی کوردستانە و تاوەکو ئێستا قەرەبوومان نەکراوەتەوە.

لێدوانی فەرمی: مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆڕبەندی ئاشتی و ئاسایشی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست مێپس لە شاری دهۆک رایگەیاند: بەهۆی راگرتنی هەناردەی نەوتی کوردستان، تاوەکو ئێستا زیاتر لە 20 ملیار دۆلار زیان بە گەنجینەی عێراق گەیشتووە و تا ئێستا قەرەبوومان نەکراوەتەوە و مانگانە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لەلایەن بەغداوە دوادەخرێت.

ئەمەشی وت: راگرتنی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان زیانێکی زۆری هەبووە و زەرەمەندی گەورەش هەرێمی کوردستانە و دەبێت کاربکرێت بۆ چارەسەرکردنی کێشەی ناوچەکە، هەروەها پێویستە یاسای نەوت و گاز نوێبکرێتەوە.

چی دیکە: پەیوەندییەکی باشمان لەگەڵ روسیا و ئەمریکا هەیە و هاوکات ئێرانیش کاریگەریی زۆری لە عێراقدا هەیە و ئەو بڕیارانەی لە ئەمەریکا دەردەکرێن کاریگەرییان لەسەر جیهان و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هەرێمی کوردستان و عێراقیش هەیە.

زیاتر: سەبارەت بە مەترسی رێکخراوی تیرۆرستی داعش وتیشی: تاوەکو ئێستا مەترسی تیرۆر لەسەر ناوچەکەمان هەیە، بۆیە هێشتا پێویستمان بەوەیە هاوپەیمانان شەڕی داعش بکەن، چونکە داعش ئەو بۆشاییەی قۆستەوە کە بەهۆی کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا دروستبوو.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا