" ئەنجومەنی کۆمیسیاران ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان پەسند دەکات"

کوردستان 4 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: ئاکار

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: وتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، ئەنجومەنی کۆمیسیارانی لەکۆبوونەوەیەکدا ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان پەسەند دەکات.

لێدوانی فەرمی: جومانە غەلای وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق بە میدیای فەرمی یەکێتی راگەیاند: بڕیارە لە یەکەم کوبونەوەی ئەم هەفتەیەدا، ئەنجومەنی کۆمیسیاران ئەنجامی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان پەسند دەکات.

زیاتر: پێدەچێت سبەی یەکشەممە لە کۆبوونەوەکەیدا ئەنجومەنی کۆمیسیارانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق، ئەنجامەکانی هەڵبژاردن پەسەند بکات.

بیرخستنەوە: رۆژی 20ـی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ پڕۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەچوو.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا