فەهمی بورهان: ئەوانەی گەڕاونەتەوە کەرکوک سەرجەمیان خەڵکی شارەکەن

درێژتر لە هەواڵ 3 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: ئاکار

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: سەرۆکی دەستەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم رایگەیاند، ئەوانەی بۆ پڕۆسەی سەرژمێری گەڕاونەتەوە کەرکوک سەرجەمیان خەڵکی شارەکەن.

لێدوانی فەرمی: فەهمی بورهان سەرۆکی دەستەی ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم بە پەرژین حەسەن پەیامنێری BMC راگەیاند: بێ گومان عێراق وڵاتێکی سەربەخۆیە و دەستوری خۆی هەیە، ئەوانەشی هاتوونەتە کەرکوک، سەرجەمیان کەرکوکی بوون.

ئەمەشی وت: ئێمە وەک نەتەوەی کورد سوپاسگوزارین هەر لایەنێک پێمان بڵێت کێ کەرکوکی نییە بەپێی یاسا و دەستور با دووری بخەینەوە، ئەوەی کە دەوترێت ئەوانەی رۆشتوونەتە کەرکوک، خەڵکی شارەکە نین، نا دەستووری و نایاساییە.

زیاتر: کەرکوکیەکان لەو رۆژەدا نیشانیاندا کە بەپێی یاسا خاوەنی ئەو شارەن، حزبی بەعس و دیکتاتۆریەت نەیتوانی خۆشەویستی کەرکوک لە ناخی کەرکوکیەکاندا بهێننە دەرەوە، ئێستا قورسە بە میزاجێکی شەخسی و سیاسەتێکی شۆڤێنی بهێنێتە دەرەوە.

پێشتر: وەزارەتی دەرەوەی تورکیا رایگەیاند، ئەو کەسانەی لە رۆژانی سەرژمێرییدا لە هەرێمی کوردستانەوە گەڕابوونەوە بۆ کەرکوک، خەڵکی شارەکە نەبوون.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا