ئەنچیلۆتی: ئێمباپێ هیچ کێشەیەکی دەروونی نییە

وەرزش پێش 3 هەفتە

لەلایەن: ئاکار

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: راهێنەری یانەی ریاڵ مەدرید رایگەیاند، کیلیان ئێمباپێ داوای گۆڕینی شوێنی یاریکردنی نەکردووە.

لێدوانی فەرمی: کارلۆ ئەنچیلۆتی راهێنەری یانەی ریاڵ مەدرید لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی پێش یاریەکەی لیگانێس رایگەیاند: شوێنی یاریکردنی ڤینیسیۆس و ئێمباپێ لە یاریگادا جێگیر نییەو لەسەر شیوازی یاریەکە دەوەستێتەوە، ئێمباپێ هەرگیز داوای لێ نەکردووم لە شوێنێکی دیاریکراودا یاریی بکات.

زیاتر: ئێمباپێ هیچ کێشەیەکی دەروونی نییە و بە بۆچوونی من قسەکردن لەمبارەیەوە زۆر بێزارکەرە و من زۆر بە دڵخۆشی یاریزانەکە دەبینم و وروژاندنی ئەم بابەتانە زۆر ناشرینە.

پێشتر: میدیاکانی فەڕەنسا بڵاویانکردەوە، کە یاریزانەکە تووشی نەخۆشی دەروونی بووە و داوای گۆڕین شوێنەکەی لە راهێنەری یانەی شاهانە کردووە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا