بابەتە سەرەکیەکە: قوباد
تاڵەبانی لێپرسراوی مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال بەبۆنەی کۆچی دوایی
هونەرمەند زاهیر عەبدوڵڵا پەیامێکی
سەرەخۆشی ئاڕاستەی خانەوادەی ناوبراو دەکات.
چی وت: بەڕێزان خێزان و خانەوادەی هونەرمەند
زاهیر عەبدوڵا بەڕێزان هونەرمەندانی کوردستان زۆر بەداخەوە هەواڵى کۆچی دوایی
هونەرمەند زاهیر عەبدوڵام بیست.
ئەمەشی
وت: هاوبەشی خەمتانم و پرسەو سەرەخۆشی لەبنەماڵە دڵسۆزەکەتان و هەموو هونەرمەندانی
کوردستان ئەکەم.
چی دیکە: کۆچکردوو زاهیر
عەبدوڵا هونەرمەندێکی بەئەزموون و ئەکتەرێکی دیاری کوردستان بوو کە جێگە دەستی بە
بوارەکانی شانۆگەریی و دراما و فیلمی سینەمایی و چیرۆکی تەمسیلیەوە بەڕونی دیارە.
زیاتر:
خواى گەورە لێی خۆش بێت و جێگەی بەهەشت بێت، سەبورى و دڵنەواییش بەهەموو لایەک
ببەخشێت.